fbpx
Shadow Shadow

"ئەو لایەنانەى کردیانە سەرۆک وەزیران لەنیوەى ڕێگا بەجێیان هێشت"

بەشیر حەداد: تەنها فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتگیری له حکومەتەکەی عەبدولمەهدى دەکەن

16:56 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەشیر حەداد ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی عادل عەبدولمەھدیان کردە سەرۆک وەزیران لە نیوەی رێگا بە جێیان ھێشت، لە ئیستادا تەنها فراکسیۆنە کوردستانییەکان پشتیوانى مانەوەى دەکەن.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، ئەمڕۆ بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە سیمینارێکدا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە ڕایگەیاندووە “خۆپیشاندانەکان سەرەتا زۆر خۆڕسك و جەماوەری بوون و دەرەنجامی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی ژیان و نەبوونی ھەلی کار بوون، بەڵام دواتر ھەندێک لايەنى سیاسی عێراق سواری شەپۆلەکە بوون و داواكاریی خۆيان له بابەتی ھەمواری دەستور و گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراقی خزانده ناو داواكارييەكان.”

.

وتیشى “داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق شتێکی رەوایە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ داواکارییەکانیانن، لە ھەمانکاتیشدا پشتگیریی بڕیارەکانی حکومەت دەکەن کە بۆ چاکسازی دەریکردوون”.

.

بەشیر حەداد باسى لەوەکرد، ئەو لایەنانەی کە عادل عەبدولمەھدیان کردە سەرۆک وەزیران لە نیوەی رێگا بە جێیان ھێشت و تەنیا فراکسیۆنە کوردستانییەکانن کە پشتگیریی له حکومەتەکەی دەکەن.

.

جەختیشیکردەوە “دەبێت کورد خۆی ئامادە بکات بۆ ھەموو ئەگەرەکان و پلانیشی ھەبێت بۆ داھاتوو، پەله بكات له پرۆسەی چاكسازی و پتەوكردنى يەكڕيزى نێو ماڵى كورد”.

.

بەوتەى بەشیر حەداد، کەموکورتییەکانی حکومەتی ئێستای عێراق ھەمووی لە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی ئێستا نییە و ئەنجامی 16 ساڵ حکومڕانی خراپی کابینەکانی رابردوو بووە، “دەبێت سەرۆک وەزیرانی ئێستا ھەوڵ بدات ئەو کەموكوڕیانە نەھێڵێت و ئەوەش تەنیا بەخۆی ناکرێت و دەبێت ھەموو لایەنەکان پشتگیری بکەن، چونکە عادل عەبدولمەھدی نە کورسییەکی لە پەرلەمان ھەیە و نە پارتێکی سیاسیش تاوەکو بەرگری لێ بکات”.

.

لەبارەى هەموارى دەستورەوە، بەشیر حەداد ئەوەى خستەڕوو، ئەگەر ھەموارکردنەوەی دەستوری عێراق بۆ چاککردنی دەستور و پێدانی مافی زیاتر بێت بە پێکھاتەکان و ئازادییەکان فراوانتر بکات، کورد پشتگیری دەکات، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت بەھیچ شێوەیەک لەگەڵیدا نابن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل