fbpx
Shadow Shadow

 بەشار ئەسەد: بۆ بەرگرتن بە داگیرکارى تورکیا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لەپەیوەندیداین

15:12 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، ئاماژەى بەوە کرد “ئازدکردنی شاری ئیدلب،کۆتایی بەشەڕی هەشت ساڵەی سوریا، دەهێنێت”.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 22ى تشرینی یەکەمی 2019) بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، لە میانەی سەردانێکی مەیدانی بۆ بەرەکانی جەنگ لە نزیک شاری ئیدلب، ڕایگەیاند :”ئازادکردنی شاری ئیدلب دەبێتە شەڕێکی یەکلاکەرەوە بۆ سوریا  وکۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی هەشت ساڵی ڕابردوو، دەهێنێت”.

.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی سوریا، ئەسەد بە سەردانێکی کتوپڕ  ئەمڕۆ (سێشەممە) گەیشتووەتە دەوروبەری شاری ئیدلب لە باکوری سوریا.

.

سەرۆکی سوریا ئەوەشی خستوەتە ڕوو، کە هەندێ لە سورییەکان لە سەرەتای دەسپێکی شەڕەکەوە پشتیان لە وڵاتەکەیان کرد کە دەبوایە هەمووان لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان بەرامبەر بە وڵاتەکەیان یەک هەڵوێست بوونایە.

.

روونیشکردەوە، بەردەوام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار داوایان لە هەندێ هێزو لایەن کردووە کە پشت بە نیشتیمان و سوپای خۆیان ببەستن نەک بە هێزی دەرەکی کە ئێستا بەتەنها بەجێیان هێشتوون”.

.

سەرۆکى سوریا لە میانەى سەردانەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەوان لەئێستادا بە تایبەتی دوای لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پەیوەندییان بە هێزە سیاسییە جیاجیاکانی سوریاوە کردووە، پێشیان وتوون ئێمە ئامادەین پاڵپشتی هەموو ئەو لایەنانە بکەین  کە ڕووبەڕووی داگیرکەری تورکی دەبنەوە  ئەوەش بڕیارێکی سیاسی نییە بەڵکو  ئەرکێکی دەستووری و نیشتیمانییە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل