fbpx
Shadow Shadow

بەسرە؛ ڕۆژنامەنوسێک لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا تیرۆرکرا

19:30 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

چەکدارانى نەناسراو ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسەمەدیان لە پارێزگاى بەسرە تیرۆرکرد، لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا.

.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “چەکدارانى نەناسراو هێرشیانکردووەتە سەر ڕۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێرى کەناڵى دیجلە، لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا لەناوەڕاستى شارى بەسرە”.

.

وتیشى “چەکدارەکان لە نزیکەوە چەند فیشەکێکیان ئاڕاستەى ڕۆژنامەنوسەکە کردووە، لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبیلێکدا بوو، بەو هۆیەشەوە ڕۆژنامەنوسەکە کوژراوە”.

.

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتووە، تەرمى ئەو ڕۆژنامەنوسە دەردەکەوێت لەدواى کوژرانى لەلایەن چەکدارەکانەوە، بەڵام بەهۆى بوونى دیمەنى خوێناوى لە ڤیدیۆکەدا، ناس کورد بڵاویناکاتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل