fbpx
Shadow Shadow

بەریتانیا هەڵوێستى خۆى لەسەر هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر حزبوڵاى عێراقى ئاشکرا کرد

12:27 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەریتانیا ئیدانەى هێرشەکەى سەر سەربازگەى کەى وەن-ى لە پارێزگاى کەرکوک کرد لەلایەن حزبوڵاى عێراقییەوە، پشتیوانى خۆشى بۆ بۆردومانکردنى پێگەکانى ئەو گروپە لەلایەن ئەمریکاوە نیشاندا.

.

باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە بەغدا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیدانەى هێرشە موشەکییەکەى ئەمدواییەى کەتائیبى حزبوڵاى عێراقى دەکەن بۆ سەر بنکەى سەربازى کەى وەن لە کەرکوک.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان لەگەڵ جموجۆڵى ئەمریکادان بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق.

.

باڵیۆزخانەى بەریتانیا باسى لەوەکردووە، هێزەکانى هاوپەیمانان لەناویاندا هێزەکانى ئەمریکا، لەسەر داواى حکومەتى عێراق لەو وڵاتەن، ئەوەش بە ئامانجى تێکشکاندنى داعش و بنیتنانەوەى عێراق.

.

شه‌وی یەکشەممە هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبی له ‌پارێزگای ئه‌نبار و له ‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیه‌وە 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون.

.

هێرشەکەى ئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بەرسانى ئەمریکا جەختیان کردەوە هێرشەکان پەیامێک بوون بۆ ئێران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل