Shadow Shadow

بەریتانیا هێزى ڕەوانەى کەنداوى عومان کردووە

16:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەریتانیا هێزى ناردووەتە ئاوەکانى کەنداو، وەزارەتى بەرگرى بەریتانیاش ڕەتى کردەوە، ناردنى هێزەکانیان بۆ کەنداوى عومان پەیوەندى هەبێت بەو بارودۆخەى لەناوچەکە هاتووەتەوە پێش.

.

وتەبێژێک بەناوى وەزارەتى بەرگرى بەریتانیا لە لێدوانێکیدا بە “سی ئێن ئێن”ى ڕاگەیاندووە، ناردنى هێزەکانیان بۆ کەنداوى عومان، هیچ پەیوەندییەکى بەو بارودۆخەوە نییە کە چەند ڕۆژێکە هاتوەتە پێش لەناوچەکە، بەڵکو بڵاوەپێکردنێکى هێزە بۆ ڕاهێنان و پلانى پێشوەختەى وەزارەتەکەیان بووە.

.

ئەو وتانەى وەزارەتى بەرگرى بەریتانیا پاش ئەوە هات کە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانى وڵاتەکە، باسیان لەوە کرد، بەریتانیا بڕیاریداوە هێزە تایبەتە دەریاییەکانى ڕەوانەى ئاوەکانى کەنداو بکات، ئەوەش پاش هێرشەکانى سەر دوو کەشتییە نەوت هەڵگرەکان ناوچەکە، مەبەستیش لەو هەنگاوە پاراستنى کەشتییە بەڕیتانییەکانە کە لەو ئاوانەدا هاتووچۆدەکەن.

.

پێشتر تۆبایۆس ئاڵیۆد، وەزیرى بەرگرى بەریتانیا لەبارەى ئالۆزیەکانى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست، ڕایگەیاندبوو، ئەوان لە نیگەرانییەکانى ئێران تێدەگەن، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانى ناوچەکانى کەنداو.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل