fbpx
Shadow Shadow

"بەهۆى وتارە ئاگرینەکانییەوە بووە"

بەریتانیا سزایەکى سەختى بەسەر نەسروڵا و حزبەکەیدا سەپاند

11:40 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى خەزێنەى بەریتانیا بەتەواوى سەرجەم موڵک و ماڵەکانى حزبوڵاى لوبنانى بلۆک کرد.

.

وەزارەتى خەزێنەى بەریتانیا ڕایگەیاند، بەپیى یاسا نێو دەوڵەتیەکانى بۆ دژایەتى تیرۆر و پاڵپشتیکردنى مادییان، بەتەواوەتى میلیشیا چەکدارەکانى حزبوڵاى لوبنانى خستە لیستى تیرۆرەوە و سەرجەم موڵک و ماڵى ئەو حزبە و سەرکردەکانیان بلۆک کرد.

.

پێشتر ئەو وەزارەتە تەنها سزاى  ئابورى بەسەر باڵى سەربازى میلیشیا چەکدارەکانى حزبوڵاى لوبنانیدا سەپاندبوو، سیاسیەکانى لێ دەرکردبوو، سزاکەش بلۆکردنى موڵک و ماڵەگەیانى گرتووەبوەوە.

.

حزبوڵاى لوبنانى لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستى تیرۆرەوە.

.

بڕیارەکەى وەزارەتى خەزێنەى بەریتانیا دواى ئەوەهات، بەهۆى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیسەوە، حەسەن نەسروڵاى ئەمیندارى ئەو حزبە وتارو چالاکییەکانى لەدژى هێزەکانى ئەمریکا لەناوچەکە توند کردووەتەوە و ئێرانیش بەکاتى ئەرکەکەى قاسم سولەیمانى بۆ سەرپەرشتى کردنى میلیشیا چەکدارەکانى ئێران لەناوچەکە پێسپاردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل