Shadow Shadow

بەریتانیا ئامادەیی نیشانداوە کێشەی کەشتییە ئێرانیەکە چارەسەر بکات

12:52 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد

میدیاکانی ئێران ئاشكراىان کردووە، دەسەڵاتدارانی به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌ر كردنى کێشەی كه‌شتى گرێس 1 ئێرانى ئامادەیی نیشانداوە.

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، 13 ئابى 2019، له‌میانى به‌رێوه‌چوونى ساڵیادى ڕۆژى جیهانى ده‌ریاوانى، جه‌لیل ئیسلامى جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاى به‌نده‌ر و ده‌ریاوانى ئێران زانیارییەکانی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە ئێرانیە، به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى پرسى گه‌شتى گرێس 1 ئێرانى ده‌ربڕیوه‌ و له‌و باره‌وه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان ئاڵوگۆڕ كردووه‌ كه‌ یارمه‌تى چاره‌سه‌ر كردنى پرسه‌كه‌ ده‌دات.

.

چواری ته‌مموزى ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى به‌ریتانیاوه‌ له‌ جه‌بله‌تاریق كه‌شتى گرێس 1 ئێران ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا و 19 ته‌مموزیش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك، كه‌شتیه‌كى به‌ریتانیى له‌كه‌نداو له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێرانیه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا و تا ئێستاش ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل