fbpx
Shadow Shadow

بەریتانیا؛ پەیکەرێکى ئامونى فیرعەونەکان بە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشرا

15:33 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیایەکى بازرگانى بەریتانى تایبەت بە پارچە شوینەوارییەکان، پەیکەرێکى توت ئینخ ئامونى فیرعەونەکانى میسرى بە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشت، حکومەتى میسریش ناڕازییە و هەڕەشە دەکات.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمپانیاى کریستیز لەندەن، ئاشکراى کردووە، لە بازاڕێکى یاسایى و ئاشکرادا پەیکەرێکى توت ئینخ ئامونى فیرعەونەکانى میسرى بە پێنج ملیۆن دۆلار فرۆشتووە، داواش دەکات، لە شوینێکدا دابنرێت بۆ ئەوەى مافى گشتى تێدا پارێزراو بێت و خەڵکیش بتوانن سەردانى بکەن و چێژى لە بینینى وەرگرن.

.

لە کاردانەوەی فرۆشتنیدا، وەزیرى شوینەوارى میسر بە میدیاکانى ڕاگەیاندووە، پەیکەرەکە بە ڕێگەیەکى نایاسایى لە وڵاتەکەیان براوەتە دەرەوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، ناڕازیەتیى خۆیان لە ڕێگەى باڵیۆزخانەى میسر لە بەریتانیا دەگەیەننە لایەنى بەرامبەر و سکاڵاش لەدژى کڕیارەکە تۆمار دەکەن.

.

پەیکەرەکە ڕەنگى بێجییە و لە بەردى کوارتیز دروستکراوە، ساڵى 1985 لە بازرگانێکى ئەڵمانى کڕدراوە، دواتریش لە وڵاتى نەمسا کڕین و فرۆشتنى پێوە کراوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل