fbpx
Shadow Shadow

بەرگریكردن لە كورد و ڕۆژئاوا.. یان شەڕفرۆشتن بە ئیسلام و ئیسلامییەكان!؟

13:06 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس بیروڕا – موسەنا ئەمین

.

ئەردۆغان نوێنەری ئیسلامییەكان نییە لەو هێرشانەیدا نوێنەری ناسۆنالیستی توركی و خەمی بەرژەوەندی وڵاتی خۆیەتی لەسەر حسابی خەونی خەفەكراوی نەتەوەی ئێمە و شەریكی ناحەق و زوڵم ئەكات و كارەكە مەكەنە شەری ئیسلامی و عەلمانی و چەپ و ڕاست بەو شێوەیەی كە هەندێك عەلمانی دەیكەن و هاوسۆزی كوردانە نابینم بەڵكوو شەڕوقینی ئایدۆلۆژیی ئەبینم!!

.
تكایە بەرێزان خوێن و ئازارەكانی مناڵانی رۆژئاوا مەكەنە شەڕی ئایدۆلۆژی و شەربە ئیسلامییەكان مەفرۆشن.

.

هەڵوێستی روسیاو ئەمریكا ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش كە ڤیتۆی بریارێكیان كرد دژی توركیا دەربكرێت، چەند نوێنەرایەتی عەلمانییەت و راست و چەپ دەكات ئەوەندەش ئەردۆغان نوێنەری ئیسلامییەكانە لەم هەڵوێستەدا.

.
لەرۆژی یەكەمی ئازارەكانی كوردەوەو لەگەڵ یەكەم بستەخاك و قەترەخوێن و یەكەم كۆچ و یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵدا… ئەمریكا و ڕوسیا وفەرەنسا و ئەوروپا و سایكس بیكۆ و ستالین و كیسنجەر و كۆمپانیاكانی كیمیاوی سویسری وفەرەنسی و ئەڵمانی و هتد … فارس و تورك و عەرەب و عەجەم حزوریان هەیە لەناو ئازارەكانی ئێمەدا.

.

تكایە شەڕبە ئیسلامییەكان مەفرۆشن، ئەگەر كەسانێكتان بینی ڕای جیاوازبوو داوای لێبكەن بەهێزی دین و مەنتقی قورئان و گشت ئاینە ئاسمانییەكان بێنەسەنگەری بەرگری لەحەق و مافی نەتەوەیی كوردی هەمیشە زوڵملێكراو وبەشخوراو و ئیدانەی ئەوكارانە بكەین پێكەوە بەشەریعەتی خواو یاسای نێودەوڵەتی و بە مەنتقی عەقڵ و ڕۆحی ئینسان و ئاسمان لەسەنگەری ستەملێكراو نەتەوەی خۆماندابین.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل