fbpx
Shadow Shadow

بەرگرى شارستانى عێراق: لەماوەى 45 ڕۆژدا 328 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕویانداوە

22:49 دوو شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەى 45 ڕۆژدا، 328 حاڵەتى ئاگرکەوتنە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سەرتاپاى عێراق ڕویانداوە.

.

بەگوێرەى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شاستانى عێراق، کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتوە، لەماوەى 45 ڕۆژى ڕابردوودا، لە بەروارى 8ى ئایارى ئەمساڵ تا بەروارى 24ى ئەم مانگە، ژمارەى ئەو ڕوداوى ئاگرانەى کە لە زەوییە کشتوکاڵییە چێندراوەکانى گەنم و جۆ بەربوون، لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق گەیشتونەتە 328 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پانتاییە زەوییە چێندراوەى گەنم و زەوى کە لەو مانگەدا سوتاون، 54 هەزار و 380 دۆنمە، لە پارێزگاى کەرکوکیش پێنج هەزار و 516 دۆنم زەوى چێندراو بە گەنم و جۆ سوتاون.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەى بەرگرى شارستانی عێراقدا هاتووە، هۆکارى ئاگرەکان بریتین لە (81 حاڵەتیان شۆرتى کارەبا، 41 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بە ئەنقەست بووە، 25 حاڵەتیان لە ئەنجامى جگەرەوە بوون، 36 حاڵەتى ئاگرکەوتنەوەش سەرچاوەى دەرەکى بوون، 34 حاڵەتیان بەهۆى دروێنەوە بوون و 111 حاڵەتی دیکەیان لەلایەن دادگاى تاوانەکانەوە دیاریدەکرێت).

.

ئامارەکەى بەرگرى شارستانى عێراق:

بەرگرى شارستانى عێراق: لەماوەى 45 ڕۆژدا 328 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕویانداوە

.

.بەرگرى شارستانى عێراق: لەماوەى 45 ڕۆژدا 328 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕویانداوە

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل