fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسێک لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: داعش لە سوریا و عێراق چالاک بووەتەوە

08:51 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرپەرشتیارى گشتى لە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، داعش لە سوریا درکەوتووەتەوە و تواناکانى بەرەو پتەوکردن دەبات لە عێراق، هۆکارەکەشى بۆ کشانەوەى سوپاى ئەمریکا لە سوریا گەڕاندەوە.

.

لە ڕاپۆرتێکیدا، سەرپەرشتیارى گشتى لە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، وێڕاى ئەوەى خەلافەتەکەى لەدەستداوە، لە عێراق و سوریا، بەڵام جارێکى تر داعش لە عێراق تواناکانى پتەو کردووەتەوە، لەسوریاش چالاکییەکانى زۆر بوون لەچارەکى دووەمى ئەمساڵدا.

.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕێکخراوى داعش، توانیویەتى پاڵپشتى کردەوەکانى بکات لەو دوو وڵاتە و یەکیان بخات، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، هێزە ناوخۆییەکانى ئەو وڵاتانە تواناى ئەوەیان نییە کە پرۆسەیەکى درێژخایەنى تۆکمە دژ بە داعش بەڕێوە ببەن.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، دەزگاى دژە تیرۆرى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، داعش لە سنورى نۆ پارێزگاى عێراق کە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمیشیان تێدایە، 31 كرده‌وه‌ى تيرۆريستي ئه‌نجامدراون و بەهۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 77 کەسی دیکەش برینداربوون.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل