fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەرپرسێکی پێشووی عێراقی “توشی کۆرۆنا بووە” و لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە

10:18 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق توشبوونی بەرپرسێکی پێشووی عێراقی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد.

.

ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەیروت لە تویتێکیدا دەڵێت، “ماجد نەسراوی، پارێزگاری پێشووی بەسرە لە ئوستوڕاڵیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.”

.

دەشڵێت، ” شایەنی باسە نەسراوی لە عێراقی هەڵهاتووە بەهۆی تێوەگلانی لە کەیسی گەندەڵی گەورە.”

.

ئەمین ناسر هیچ زانیارییەکی تری ئاشکرا نەکردووە و تائێستاش وەزارەتى تەندروستی عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە لەو بارەیەوە.

بەرپرسێکی پێشووی عێراقی "توشی کۆرۆنا بووە" و لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە

ماجد مەهدی عەبدولعەباس نەسراوی لە ساڵی 1966 لە بەسرە لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بەسرەیە، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعی بووە و سەر بە عەمار حەکیم بوو، ساڵی 2013 و لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرایە پارێزگاری بەسرە.

بەرپرسێکی پێشووی عێراقی "توشی کۆرۆنا بووە" و لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە

لەدوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خۆی و کوڕەکەى لەسەر کەیسی وەرگرتنی بەرتیل و گرێبەستی گەندەڵی، هەردووکیان لەڕێگای ئێرانەوە بەرەو ئوستوڕاڵیا هەڵهاتن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل