Shadow Shadow

بەرپرسێکی دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا کورد بە ئاژەڵ و مێروو ناودەبات و ستایشی سەدام دەکات

12:08 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەسعەد زوعبی، بەرپرسێکى دیاری ئۆپۆزسیۆنى سوریا و ئەفسەرێکى باڵای پێشووی سوپای سوریا سوکایەتی بە کورد دەکات و بە “گوێدرێژ و گورگ و سیسرک و بۆق و کرم” ناویان دەبات.

هەر لە تویتەکەیدا، ئەسعەد زوعبی ستایشی تاوانەکانى سەدام دەکات لە دژی کورد و نوسیویەتی، “هه‌ركاتێك كه‌ حه‌قیقه‌تى سروشتى ڕێكخراوى تیرۆریستى په‌یه‌ده‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین  ئه‌وا ژماره‌یه‌ك له‌ ئاژه‌ڵ ده‌رده‌كه‌ون “گوێدرێژ ده‌زڕێنیت و سه‌گ ده‌وه‌ڕیت و بۆق و كرم و سیسركه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌رده‌كه‌ون.”

دەشڵێت، “ئه‌وه‌ش پێوییستى به‌ ماده‌ى قڕكردن نیه‌ ته‌نها  وشه‌كه‌ى سه‌دام  به‌سه‌ بۆ ئه‌مانه‌ بوترێت له‌كاتى ده‌ركه‌وتنیاندا ئه‌وه‌ش واما لێده‌كات ئێستا ڕه‌حمه‌تى بۆ بنیرێین.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل