fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێم تیرۆرکرا

17:51 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری میت-دا لە هەرێمی کوردستان تیرۆرکرا، کە کەسێکی نزیکی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانە.

،

ئەمرۆ هەینی، 3ی کانونی یەکەمی 2020، ئاژانسی ئانادۆڵۆی سەر بە حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند: “مەتین ئەرسەلان، بەرپرسی باڵا لە دەزگای هەواڵگری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتەدا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە”.

،

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە کە نەیویست ناوی بهێندرێت هەواڵەکەی بۆ ناس کورد پشتڕاست کردەوە و ڕاشیگەیاند، مەتین ئەرسەلان، بە “کۆچەر” ناسراوە.

،

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: “تا ئێستا نازانین وردەکاری ڕوداوەکە چۆن بووە، بەڵام تا ئێستا ئەوەندەمان زانیوە کە هەڤاڵ مەتین لەهەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای میتدا شەهید کراوە”.

،

سەرچاوەکە دەربارەی کات و شوێن و وردەکاری ڕووداوەکە، هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.

،

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، تا ئێستا بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێم نایانەوێت لەسەر ئەو بابەتە زانیاری بڵاو بکەنەوە تاوەکو میدیا فەرمییەکانی خۆیان لە ڕۆژئاوا هەواڵەکە بڵاونەکەنەوە، هەربۆیە هیچ بەرپرسێکی ڕۆژئاوا لە هەرێم لەسەر ڕووداوەکە زانیاری ئاشکرا نەکرد.

،

مەتین ئەرسەلان، ساڵی 1968 لە باکوری کوردستان لەدایک بووە و کەسێکی نزیکی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانە.

،

لە ساڵی 1994ەوە پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی پارتی کریکارانی کوردستانەوە و لەچەندین چالاکیدا لە باکوری کوردستان و هەرێم بەشداری کردووە و ماوەی چەند ساڵێکیشە چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و وەکو بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری کاری کردوە.

،

ئەمە یەکەمین کاری دەزگای هەواڵگری تورکیایە دژی سەرکردەکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی نوێدا، ئەویش دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو هەریەکە لە سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژ و دیار غەریب ئەندامی سەرکردایەتی کەجەکە و چەند سەرکردەیەکی دیکەی پەکەکە لە بۆردومانی سوپای تورکیادا لە هەرێمی کوردستان شەهیدکران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل