fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا: هێشتا تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەست پێنەکردوە

09:52 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد –

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە تورکیا هێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی باکوری سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دەست پێکردبێت.

.

ئەمڕۆ، (سێشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2019)، بەرپرسیکی باڵای ئەمریکی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕاگەیاندوە “تاوەکو ئێستاش ئەو 50 سەربازە ئەمریکییەمان لە سنوری تورکیا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ماوون و هێشتا ئەمریکا بە تەواوەتی نەکشاوەتەوە و چاودێری ناوچەکە دەکەن”.

.

لێدوانەکەى ئەو بەرپرسە باڵایەى ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند “لەبڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا پاشگەزنابێتەوە و لە ئێستادا تەنها 50 بۆ 100 سەربازمان لە ئەندامانی تیمە تایبەتەکان لەسوریادا ماوون و ئەوانیش لە ناوچە سنورییەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ناو سوریا، بەڵام تورکیاش هەر سنورێک ببەزێنێت لە سوریا ئابوری تێک دەشکێنین”.

.

ئەو بەرپرسە باڵا ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشداوە “ڕاستە فەرمانی کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا دەرکراوە بەڵام بەهیچ شیوەیەک ئەو کشانەوەیە بەمانای هەڵکردنی گڵۆپی سەوز نایەت بۆ تورکیا بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر باکوری ڕۆهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات”.

.

جەختیشى کردەوە “ئەوەی ئێمە کردوومانە ڕێکخستنەوەی پەیکەرەی سەربازی سوپاکەمان بووە نەک ڕێخۆشکردن بۆ هێرشی تورکیا”.

.

بەرپرسە ئەمریکییەکە وتوشیەتی “تا ئێستاش تورکیا دەستی نەکردوە بە هێرشەی کە خۆی باسی کردوە و هیچ جوڵەیەکی سەربازی ئەنجام نەداوە”.

.

هەروەها جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندوە “بەهیچ شێوەیەک پشتگیری ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا ناکەین بۆ خاکی سوریا و بە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی تورکیاشمان ڕاگەیاندوە کە ئەنجامدانی هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی سوریا، ڕەوشێکی ترسناک دروست دەکات بۆ تورکیا”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە دوێنێوە چەندین جار وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی تورکیا ڕایانگەیاندوە “هەموو ئامادەکارییەکیان تەواو کردوە بۆ هێرشکردنە سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ دەرکردنی هێزەکانی  شەڕڤانانی هەسەدە و نیشتەجێکردنی ئاوارە سورییەکان لەو ناوچانە”، کە ناوچە و خاکی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانن.

.

هاوکات ئاژانسی ئانادۆڵی سەر بە حکومەتی تورکیاش باسی لەوە کردوە “لەدوێنێوە 10 بارهەڵگری سەربازی کە زرێپۆشى سوپای تورکیایان لەسەر بووە، بەرەو سنورەکانی سوریا رەوانە کراوون”.

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل