fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسێکى ڕۆژئاوا لە ناس کوردەوە وەڵامى دەداتەوە

بەرپرسێکی ئەنەکەسە: داوادەکەین ڕێگابدرێت هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بچنە ڕۆژئاوا

18:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ داوا دەکات، بچنە ڕۆژئاوای کوردستان بەڵام ئامادەنین لەژێر ئاڵای هەسەدەیا شەڕ بکەن.

,

ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا ئەنەکەسە لە باشوری کوردستانەوە بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزێکی کوردی پێکهێناوە بەناوی “هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ” کە ژمارەیان هەشت هەزار پێشمەرگە دەبێت، بە مەبەستی پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ئەو هێزە هیچ سەنگەرێکی بەرگری و شەڕیان لە ڕۆژئاوای کوردستان نەبینیوە، لە ئێستاشدا کە هێرشێکی داگیرکاری گەورە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، داوا دەکەن ڕێگەیان پێبدرێت بچنەوە ڕۆژئاوای کوردستان.

,

شەلال گەدۆ ئەندامی سەرکردایەتی ئەنەکەسە و ئەندامی دەستەی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئێستا هێرشکارییەکی گەورەی بێ ڕەحمانەی زاڵمانە هەیە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و بە پلانی تڕەمپ و ئەردۆگان هەوڵی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و کوشتنی خەڵکانی سڤیل لە ئارادایە، زۆر نیگەرانین و داوا دەکەین هەرچی زوە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان”.

,

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى ئەنەکەسە وتیشی: “لە ئیستادا بەرگریکردنێکی باش هەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێرشەکان زۆرن بۆیە ئێمە داوامان کردووە بە فەرمی ڕێگە بە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژی سەر بە ئێمە بدرێت کە هێزێکی ئامادەن بۆ ئەوەی بچن بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن و رێگە لە داگیرکاری بگرن”.

,

گەدۆ ئەوەشى خستەڕو: “تا ئێستا چەندین جاری دیکەش هەمان ئەو داوایەمان کردووە، بەڵام پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد (پەیەدە) سیاسەتێکی تاکجەمسەرانە پەیڕەو دەکات و ڕێگامان نادات ئەو هێزەمان ببەینە ڕۆژئاوای کوردستان و پێمان دەڵین گەر بڕۆین دەبێت لەژێر ئاڵای هەسەدەیا بین و بە فەرمانی ئەوان بجوڵێینەوە و جلی ئەوان لەبەربکەین، ئێمەش ئەوەمان قبوڵ نییە”.

,

لە وەڵامى وتەکانى شەلال گەدۆ، فەتحوڵا حوسەینی، نوینەری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی وت: “ئێمە هەرگیز ڕێگریمان نەکردووە لەوەی هیچ هێزێک بێت لەگەڵ ئێمەدا بەرگری بکات، بەرپرسانی ئەنەکەسەش لەم ماوەیەدا داوایان نەکردووە هێزەکانیان بێنن بۆ ڕۆژئاوا”.

,

فەتحوڵا حوسەینی باسی لەوەشکرد: “پێشتر کە داوا کراوە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بێنە ڕۆژئاوا، ئێمە وتومانە دەبێت لە ڕژئاوای کوردستان یەک هێزی سەربازی هەبێت و هەر کەسێکیش بیەوێت خزمەت و بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکات لەژێر ئاڵا و فەرماندەیی ئەو هێزەدا بێت، بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆیی ڕونەدات و بەرگری کردن هاوبەش بێت”.

,

“ئەو هێزانەی لە ڕۆژئاوان لەئێستادا بەرگریکردنێکی بێوێنە دەکەن و هەتا دوا دڵۆپی خوێنیان دەجەنگن و شەڕڤانان هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە جگە لە بەرگریکردن، تا ئێستاش سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نەیانتوانیوە یەک مەتر لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکەن”، فەتحوڵا حوسەینی واى وت.

,

ماوەی پێنج ڕۆژە سوپای تورکیا بە هاوکاری هاوپەیمانە چەکدارە بەناو ئیسلامییەکانی، لە ئاسمان و زەوییەوە هێرشی چڕی دەست پێکردووە بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی بەرگری و بەرخۆدانی شەڕڤانانی هەسەدەوە تا ئێستا نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل