fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسێکی ئەمریکی: واشنتن هێشتا بەردەوامە لە فشارە قورسەکانى بۆسەر ئێران

08:33 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دوای چەند ڕۆژێک لە دورخستنەوەى جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کە بە یەکێک لە دوژمنە سەرسەختەکانى ئێران دادەنرا، وەزیری گەنجینەداری ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هێشتا بەردەوامە لە هەڵمەتی سەپاندنی “فشاری قورس” بۆسەر ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ی ئەیلولی 2019، سیتڤن منوچین، وەزیری گەنجینەداری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، تائێستا هیچ پلانێک نییە بۆ چاوپێکەوتنى ترەمپ و ڕۆحانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانى ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڵام ئەوەى دووبارەکردەوە کە ترەمپ ئامادەیی گفتوگۆی لەگەڵ ڕۆحانی هەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە.

.

وتیشی، “ئەندامانی دیکەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بەردەوامن لە پلانی فشاری زیاتر بۆسەر ئێران.”

ئاماژەى بەوەشکرد، وەزارەتەکەى بەردەوام دەبێت لە پلانی سەپاندنی سزای ئابوریی قورستر لەدژی ئێران و “بێگومان ئامانجی خۆی دەپێکێت.”

ڕاشیگەیاند، “ڕێگاکانى پارەداربوونیان و هۆکارەکانمان بڕیوە، ئەوان دەگەڕێنەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل