fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەرپرسێکی ئەمریکی: لەماوەیەکی نزیکدا ئەمریکا سزای قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت

15:52 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەی لەماوەیەکی نیزکدا سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت و ئەگەری زۆرە تورکیا لە ناتۆ دوربخرێتتەوە.

،

ئەمڕۆ هەینی 17ی کانونی دووەمی 2020، کلارک کۆپەر، یاریدەرەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سەربازی و سیاسی بە ڕۆژنامەی زە ناشناڵی ئیماراتی ڕاگەیاند: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەماوەیەکی نزیکدا چەند سزایەکی قورس بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە بەردەوامە لەسەر جێگیرکردنی سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی”.

،

کۆپەر وتیشی “هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەنێوان ئەمریکا و تورکیا دەستی پێکردووە و لەماوەیەکی نزیکیدا ئەگەر هەیە سزاکان ڕابگەیەندرێت”.

،

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمریکا بە مافی خۆی دەزانێت ئەو سزایە بەسەر تورکیادا بسەپێنێت چونکە ئەوە دژی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە و لە ئێستاشدا تورکیا تەنها دەلاقەیەکی زۆر بچوکی هەیە بۆ ئەوەی خۆی لێوە دەرباز بکات و ئەگەر واش نەکات ئەندامێتی لە ناتۆ دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە”.

،

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە تورکیا بەفەرمی دەستی کردووە بەوەرگرتنی پارچەکانی ئەو سیستەمە ئێس 400یەی کە لە ڕوسیای کڕیوە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی، ئەوەش نیگەرانی و توڕەیی تەواوی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل