fbpx
Shadow Shadow

وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و ڕوسیا بەتەلەفۆن قسەیانکرد

بەرپرسێکی ئەمریکا: ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەست ئێمەوەیە

23:03 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و ڕوسیا بەتەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی بارودۆخى سوریا و هێرشەکانى تورکیایان کرد، بەرپرسێکى ئەمریکاش دەڵێت تا ئێستاش ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی بەدەست ئەوانەوەیە و سزاکانی سەر تورکیاش زیاتر دەکەن.

.

ئەمڕۆ، سێشەممە،  15ی تشرینی یەکەمی 2019، سوپاى ڕوسیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزیرانى بەرگرى ئەمریکا و ڕوسیا بەتەلەفۆن قسەیان کردووە و بارودۆخى سوریایان تاوتوێکردووە، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەکى دیکە ئاشکرابکات.

.

لاى خۆیەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند “هەرچەندە سوپای تورکیا چەندینجار ئاسمانی سوریای بەزاندووە و هێرشی کردووەتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام هێشتا ئاسمانی ئەو شوێنانە بەدەست ئەمریکاوەیە، بەهۆی ئەوەی تورکیاش پێشێلی بڕیارەکانی ئەمریکای کردووە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە توندتر دەکرێنەوە”.

.

ئاماژەی بەوەشداوە “هێزەکانی ئەمریکا لە شاری منەبج و فڕۆکەخانەی منبج چونەتە دەرەوە و تەنها چەند سەربازێکمان لە کۆبانی ماوە”.

.

.بەوتەى ئەو بەرپرسەسزاکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی وەستانی شەڕ و دەستکردنە بە گفتوگۆ.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل