fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەرپرسێکى ڕوسیا: ئەمریکا پشتگیرى کوردەکان دەکات بۆ دروستکردنى نیمچە دەوڵەتێک لە سوریا

22:28 دوو شه‌ممه‌ 10 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

باڵیۆزى ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا پشتگیرى کوردەکان دەکات بۆ دروستکردنى نیمچە دەوڵەتێک لە سوریا و ڕێگەیان پێدەدات لە ڕێگەى تاڵانکردنى نەوتى سوریاوە پارەیان دەستبکەوێت.

.

ئەلێکساندەر یفیمۆف لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسى سپۆتنیکى وڵاتەکەى ڕایگەیاندووە، “سەرەڕاى ئەوەى ڕایانگەیاندووە ئامانجیان شەڕى دژى داعشە، ئەمریکییەکان بەکردار کار بۆ ئەوە دەکەن حکومەتى سوریا نەگاتە زەویەکانى ڕۆژهەڵاتى فوڕات و سەرچاوە هایدرۆکاربۆنیەکان، کە لە ئێستادا ئەو وڵاتە پێویستیەتى”.

.

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەمریکا پشتگیرى خواستەکانی کورد دەکات بۆ دامەزراندنى نیمچە دەوڵەتێک، “ئەویش لەڕێگەى تاڵانکردنى سەروەتە نەوتیەکانى گەلى سورى و دەستکەوتنى پارەوە”.

.

پێشتریش رۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا گروپێکى بچوک لەهێزەکانى ئەو وڵاتە بۆ شەڕى دژى داعش و رێگەنەدان بەسەرهەڵدانەوەى ئەو رێکخراوە لە سوریا دەهێڵێتەوەو ئامانجێکى تریش ئەوەیە هاوکارى کوردەکان بکات بۆ ئەوەى بتوانن بەردەوام بن لە کۆنترۆڵکردنى کێڵگە نەویتەکانى رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل