fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسێکى سەربازى ئێران: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە نەوتییەکەمان بێ وەڵام تێناپەڕێت

08:41 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکى سەربازى کۆمارى ئیسلامى ئێران، هۆشدارى دایە وڵاتى بەریتانیا و دڵنیایى ئەوەیدا کە دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە نەوتییەکەى ئێران، بێ وەڵام نابێت.

.

محەمەد جەلیل باقرى سوپاسالارى ئێران، رایگەیاند “دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکەى ئێران لەلایەن بەریتانیاوە لە جەبەل تارق، بەبێ وەڵام تێناپەڕێت.

.

رۆژى (4ى تەموزى 2019) کەشتییەکى ئێران لەلایەن هێزێکى دەریایى بەریتانیاوە، لە جەبەل تاریق دەستى بەسەردا گیرا و ئەو کارەش کاردانەوەى توندى دەسەڵاتدارانى ئێرانى لێکەوتەوە.

.

لەکاردانەوەى ئەو کارە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆب ماكیر، باڵێوزی بەریتانیاى لە تاران بۆ ڕاوێژ لەبارەی دەستبەسەرداگرتنە کەشتیە ئێرانییەکە بانگهێشت کرد.

.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تویتێكیدا رایگەیاندبوو، لەدوای ڕاگرتنی بارهەڵگرێكی نەوتی ئێرانی لە تەنگەی جەبەل تاریق لەلایەن هێزە دەرییەكانی بەریتانیاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەسەر ڕووداوەكە باڵیۆزی بەریتانیاى لە تاران بانگ كرد.

.

لەسەروەختى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکەدا، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری جۆسیپ بۆریڵ، بریكاری وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا بڵاویكردەوە، دەسەڵاتی خۆجێی جەبەل تاریق، كەشتی بارهەڵگری (گریس 1)ی لەسەر داوای ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا، دەستبەسەر كردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل