fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم لەسەر رێککەوتنەکە کۆدەبێتەوە

ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا “دوو قۆناغى ماوە”

10:47 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەمڕۆ حکومەتى هەرێم لەبارەى رێککەوتنەکەیان لەگەڵ وەزارەتى دارایی عێراق کۆدەبێتەوە، ئەندامێکى شاندى دانوستانکارى هەرێمیش ڕایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا دوو قۆناغى دیکەى ماوە و چاوەڕوانى دەرەنجامەکان دەکەن لەو بارەیەوە.

.

کۆبوونەوەکەى حکومەتى هەرێم چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت، کە دیارترینیان ئەنجامى کۆبوونەوەکانى هەردوو شاندى هەرێم و بەغدایە لەبارەى گەیشتن بە ڕێککەوتنى نێوانیان لەسەر بودجەى 2020.

.

ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و ئەندامى شاندى هەرێم لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “ئێمە لەگەڵ وەزارەتى دارایی عێراق ڕێککەوتووین، بەڵام ئەمە قۆناغێکى دیکەیە، بڕیارە ڕێککەوتنەکە بچێتە ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمان، چاوەڕوانى دەرەنجامەکان دەکەین لەو بارەیەوە”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پڕۆژەی بودجەی 2020، هیواشى خواستبوو رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێبکرێت.

.

حکومەتى هەرێم داواشى لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق کردبوو، لە قۆناغی داهاتوو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل