fbpx
Shadow Shadow

"وەڵامەکانى حکومەت و بەرپرسانى پارتى دژ بەیەک بوون"

سەعدى پیرە: ئەگەر لەگەڵ پارتى ڕێکنەکەوین رێوشوێنى دیکە هەیە بیگرینەبەر

12:27 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەعدى ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، وەڵامى حکومەت و بەرپرسانى پارتى بۆ نیگەرانییەکانى یەکێتى دژ بەیەک بوون و ئەگەر هەردوولا گەیشتنە ئەو خاڵەى نەتوانن بەیەکەوە کاربکەن، رێوشوێنى دیکە هەیە بیگرنە بەر.

.

لەچەند هەفتەى ڕابردوودا و دواى ئەوەى یەکێتى بەفەرمى نیگەرانییەکانى لەبارەى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانى تایبەت بەپێکهێنانى حکومەت لەگەڵ پارتى ڕاگەیاند، حکومەت و پارتى بەجیا وەڵامیان دایەوە و کێشەکانیان خستە ئەستۆى یەکێتى.

.

سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “نێوان پارتى و یەکێتى پێویستى بەوە نییە لەڕاگەیاندن باسى کێشەکانمان بکەین، جارێ با بچین لە ژورێکى داخراو کێشەکان چارەسەربکەین، ئەگەر گەیشتینە ئەو خاڵەى نەتوانین پێکەوە ئیش بکەین ئیجرائاتى تر هەیە وەریبگرین”.

.

وتیشى “قسە قسە ڕادەکێشێت، بەم شێوەیە بازاڕ دەشێوێت و ناکۆکییەکان زیاتر دەبن، تەنها دواى کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەى وتەبێژى یەکێتى، کاک مەسعود و مەحمود محەمەد و ئومێد سەباح و پێنج شەش کەس وەڵامیان دایەوە، وەڵامەکانیش دژبەیەک بوون، ئەوەش کێشەکە گەورەتر دەکات”.

.

لەدواى سەرهەڵدانى ناکۆکییەکانى نێوانیانەوە، پارتى و یەکێتى هیچ کۆبوونەوەیەکیان نەکردووە، بەڵام سەعدى پیرە وتى هەموو کاتێک بڕیار هەیە بۆ کۆبوونەوە، بەبێ ئەوەى باسى هیچ وادەیەک بکات لەو بارەیەوە.

.

لەبارەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گۆڕان، سەعدى پیرە باسى لەوەکرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گۆڕان باشە و بەرەو باشتریش دەچێت، گۆڕان لەیەکێتى دوور نییە.

.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، سەعدى پیرە باسى لە هەڵبژاردنى کۆنفرانسە ناوخۆییەکانى یەکێتى کرد، وەکو ئامادەکاریی بۆ کۆنگرە و ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکان لەم دوو ڕۆژەدا تەواو دەبن.

.

جەختیشیکردەوە، کۆنگرەى یەکێتى کە دەبێتە یەکەم کۆنگرەى دواى کۆچى دوایی تاڵەبانى، بۆ نوێکردنەوەى یەکێتى یە.

.

بڕیارە یەکێتى لە حەوتى مانگى 12ى ئەمساڵدا کۆنگرە ببەستێت و لە ئێستاشدا ئەو حزبە سەرقاڵى ئامادەکارییەکانە بۆ بەستنى کۆنگرە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل