fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسێکى باڵاى گۆڕان پارتى بە پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکەى نێوانیان تۆمەتبار دەکات

16:01 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، گۆڕان و پارتى بۆ چاكسازییه‌كى گشتگیر ڕێكه‌وتوون به‌ڵام ئێستا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت چاكسازى ته‌نها له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌راندا بكات و ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ نیه‌ كه‌ كردیان.

.

له‌میانەى بەڕێوەچوونى پێنجه‌مین دیدارى مێرگەسوردا كه‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) لەشارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژەى بەوە کرد “ئێمه‌ كاتى خۆى له‌گه‌ڵ پارتى ڕێكکه‌وتین كه‌ یاسایه‌ك هه‌بێت و تەواوى چاکسازییەکان لەبوارى سیاسى و یاسایى و کارگێڕى و دارایى و ئەمنى و سەربازى بگرێتەوە”.

.

ئه‌ندامه‌كه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان روونیکردەوە، ئێستا زانیارییه‌كان به‌و شێوه‌یەیە حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌ ده‌یه‌وێت چاكسازى ته‌نها له‌بوارێكى بچوكى موچه‌و خانه‌نشینیدا كورت بكاته‌وه‌.

.

جه‌لال جه‌وهه‌ر رەتیدەکاتەوە رێککەوتنەکەى ئەوان لەگەڵ پارتى بەو جۆرە بووبێت و دەڵێ “ئێمه‌ نه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ڕێكکه‌وتین نه‌ چاكسازیش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كرێت به‌ڵكو چاكسازى پڕۆژه‌یه‌كى گشتگیره‌ و ده‌بێت هه‌موو جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى دامو ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه‌”.

.

له‌ڕێكکه‌وتنى نێوان پارتى و گۆڕان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌م كۆمه‌ڵێك خاڵى گرنگ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى سیاسى و كارگێڕى و سه‌ربازى خرابووه‌ ڕوو كه‌ هه‌ردوولایان پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بن، ئەم لێدوانەى جەلال جەوهەر یەکەم لێدوانى بەرپرسانى گۆڕانە لەبارەى ‌پابه‌ند نه‌بوونى پارتى به‌ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى نێوانیان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل