fbpx
Shadow Shadow

"تا ئازار بە ئێران نەگەیەنرێت کۆڵ لە دوژمنکاریى نادات"

بەرپرسێکى باڵاى پێشووى ئەمریکا باس لە “بۆردومانکردنى تاران” دەکات

12:17 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى پێشووى ئەمریکا داوا دەکات لە وەڵامى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە بەغدا، ئەمریکا بۆردومانى ناوجەرگەى تاران بکات و دەڵێت، “ئێران ئەزمونی هەیە تا ئازارى پێنەگات کۆڵ نادات لە دوژمنکاریى”.

.

نیوت گینگریش، سەرۆکى پێشووترى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ڕایگەیاند، “لەسەر ئەمریکا پێویستە وەڵامى ئێران بداتەوە و هێرشبکاتە سەرى، دیکتاتۆرەکانى ئێران گوێ بەوە نادەن بەوەى ئەمریکا چى بەسەر بەکرێگیراوەکانیان لە عێراقدا دێنێت، بۆیە ڕاستەوخۆ لێدان لە دوژمنەکە گرنگترە”.

.

وتیشى “بەردەوام دیکتاتۆرەکانى ئێرانیان تاقى کردووەتەوە بەڵام دەستیان لەو کارانە هەڵنەگرتووە تا ئازاریان پێنەگەشتبێت و مەترسیى لەسەریان دروستنەکرابێت”.

.

بەرپرسەکەى پێشووى ئەمریکا بەپێویستى دەزانێت موڵک و ماڵى سوپاى پاسداران بلۆک بکرێن بۆ ئەوەى ئێران دەست لە دوژمنکاریى هەڵگبرێت.

.

هێرشەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەران و لایەنگرانى حەشدى شەعبییەوە، بە پێشهاتێکی مەترسیدارى ململانێی بەوەکالەتى نێوان واشنتن و ئێران دادەنرێت، کە هەردوکیان هەژموونێکى گەورەیان هەیە لە عێراق، لەکاتێکدا گەورەترین خۆپیشاندان دژى حکومەتى عێراق سەریهەڵداوە.

.

ئەمریکا ئێرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى هێرشەکە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە ئەو ڕووداوە پەیوەندى بەو ڵاتەکەیەوە هەبووبێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل