fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ڕۆڵێکی لە دیارییکردنی فەرماندەکانی حەفتا و هەشتادا نیە

فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا چۆن دادەنرێن؟

17:54 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند، به‌رپرسى فه‌رمانده‌یى یه‌كه‌كانى حەفتا و هەشتا له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتیه‌وه‌ داده‌نرێن و دواتر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌سه‌ڵاتیان پێدەدات.

.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ناس كوردى وت: “وه‌كو یه‌كێتى،  مه‌كته‌بى سیاسى به‌رپرسى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى حەفتا داده‌نێت، دواتریش وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ فه‌رمانێكى وه‌زارى بۆ ده‌رده‌كات و ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و ژمێریارى ده‌داتێ.”

.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کە خۆی لە پشکی یەکێتی نیشیتمانی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، نەیشاردەوە کە هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى دانان و لابردنى به‌رپرسانى ئه‌و دوو فه‌رمانده‌ییانه‌ تا ئێستا به‌ده‌ستى یه‌كێتى و پارتیه‌وه‌یه‌.

.

ئەمڕۆ یەکێتی نیشتیمانی بە فرمانی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری ئەو حزبە ئاڵوگۆڕی بە پۆستی فەرماندەی هێزەکانی حەفتا کرد، تێیدا مستەفا چاوڕەش بە فەرماندی نوێی ئەو هێزانە دانرا.

.

زیاتر بخوێنەرەوە..فەرماندەی نوێی هێزەکانی حەفتا قسەی بۆ ناس کورد کردووە

.

جەبارە یاوەر ئەوەشی بۆ ناس کورد ڕوونکردەوە، فرمانە حزبییەکە بۆ دانانی فەرماندەی ئەو هێزانە، ئاڕاستەی فەرماندەیی گشتی یەکەکان دەکرێت و وێنەیەکیشی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەسەڵاتی پێبدرێت.

.

هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای یەکێتی و پارتی بەشێکی زۆری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پێکدەهێنن و بەوپێیەی تا ئێستا نەخراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە زۆربەی ململانێ سیاسیەکاندا بەکاریان دەهێنن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل