fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان پارتى و یەکێتى چی بڕیارێکیان داوە؟

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: یاساى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە بەرژەوەندى کورد نییە

20:39 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

یەکێتی و پارتی لەبارەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق کۆبوونەوە و بڕیاریاندا پێکەوە هاوهەڵوێست بن، بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتیش دەڵێت، یاساى هەڵبژارندەکانى عێراق لە بەرژوەندى کورددا نییە.

,

سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى، ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی کە بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کۆبوونەوەکە بەگشتی دەربارەی هاوهەڵوێستی زیاتر و لێکتێگەیشتن بووە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا، بەتایبەتی لە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا”.

,

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی وتیشی، هەردوولا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە لە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم، هاوهەڵوێست دەبن و ئەوە دەکەن کە لە بەرژەوەندی کورد بێت لەو ناوچانە.

,

سەبارەت بەوەى ئەگەر پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بکات ئەوا یەکێتی هەڵوێستى چی دەبێت؟، ڕزگار عەلی ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەوە و کاتێکی زۆری ماوە، بەڵام نەشیشاردەوە کە یاسای هەڵبژادنەکان لەئێستادا لە بەرژەوەندی کورد نییە.

,

کۆبوونەوەی دوو شاندەکەی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، حیزبە کوردستانییەکانى شارى کەرکوک ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بکەن و هاوپەیمانێتییەکەیان ناونا (کەرکوک کوردستانییە).

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل