fbpx
Shadow Shadow

هەرێمی کوردستان چ وەڵامێکی داونەتەوە؟

بەرپرسانی عێراق داوای وەستاندنی هێڵی ئینتەرنێتی هەرێمی كوردستان دەکەن

14:30 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق، داوایان لە وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی حکومەتی هەرێم کردووە، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێم ڕابگرن.

,

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەمە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019، لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقەوە پەیوەندیمان پێوە كراوە بۆ وەستاندنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم”.

,

وتەبێژى وەزارەتى گوتەتێبژى ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە بە بەرپرسانی ئەو دەستەیەی سەر بە حکومەتی عێراقمان وتوە، دەبێت لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە نوسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بكرێت لەسەر داواكارییەكەیان بۆ نیشاندانی ڕەزامەندی”.

,

“هەر بڕیارێك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربچێت ئێمە وەك وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن جێبەجێی دەكەین، ئەگەر ئەو بڕیارەش دەربچێت بۆ ماوەیەکی کاتییە و تەنها هێڵەکانی ئینتەرنێتیش دەگرێتەوە نەوەک هێڵەکانی پەیوەندی”، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنى هەرێم واى وت.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەهۆی بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان، لە سەرجەم شارەکانی عێراق ئینتەرنێت وەستاوە.

,

ماوەی سێ ڕۆژە لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق دەستیپێكردووە و ژمارەی کوژراوان گەیشتوەتە 15 کەس، زیاتر لە 900 کەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل