fbpx
Shadow Shadow

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن کوڕەکەى ئوسامە بن لادن مردووە بەڵام باسی هۆکارەکەى ناکەن

11:08 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی لێدوانی سێ بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان بڵاوبێتەوە، واشنتۆن زانیاریی هەواڵگریی هەیە کە حەمزە بن لادن، کوڕ و میراتگری ئوسامە بن لادن مردووە.

ئەو بەرپرسانە زانیاری و وردەکارییان لەبارەى چۆنیەتى و کات و شوێنی مردنی حەمزە نەداوە، یاخود ئەوەى کە ئایا ئەمریکا دەستى هەبووە لە مردنەکەیدا یان نا.

لەدوای ئەوە، دوێنێ چوارشەممە، 31ی تەموزی 2019، چەند ڕۆژنامەنوسێک پرسیاریان لەبارەى مردنی ناوبراوە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاکرد، ترەمپیش وتی، “نامەوێت هیچ سەرنجێک لەسەر ئەوە بدەم.”

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن کوڕەکەى ئوسامە بن لادن مردووە بەڵام باسی هۆکارەکەى ناکەن

دواین زانیاری بڵاوکراوە لەبارەى حەمزە بن لادن لە ساڵی 2018دا بوو کە لەلایەن قاعیدە بڵاوکرایەوە و تێیدا هەڕەشە لە سعودیە دەکات و داوا لە خەڵکی ئەو ناوچەیەش شۆڕش بکەن.

هەر بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پێدەچێت حەمزە لە ساڵی 1989 لەدایک بوو بێت، کاتێک باوکی لە ساڵی 1996 چووە ئەفغانستان و شەڕی ڕاگەیاند، حەمزەى لەگەڵ خۆی بردووە و لە ڤیدیۆکانى قاعیدەدا دەرکەوتووە.

پێشتر لە ساڵی 2017دا، بەرپرسانى ئێف بی ئای ڕایانگەیاند، “لەئێستادا حەمزە کاروبارەکانى ڕێکخراوی قاعیدە بەڕێوەدەبات و بووە جێگرەوەى باوکی، بەشێکى زۆری ئەو ڕێکخراوەش متمانەیان پێیەتی.”

مانگی شوباتی ئەمساڵ، “وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، “یەک ملیۆن دۆلار دەدات بە هەرکەسێک زانیاری لەبارەى حەمزە بن لادنەوە بداتە بەرپرسانى ئەمریکا.”

ساڵی 2011، ئوسامە بن لادن لە ئۆپراسیۆنێکى نهێنی سوپای تایبەتى ئەمریکادا لە شارێکی پاکستان کوژرا و دواتر تەرمەکەى خرایە ناو دەریاوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل