fbpx
Shadow Shadow

مەترسی لەسەر سیستانى هەیە؟

بەرپرسانى حەشدى شەعبى هەڕەشەى “دەستبڕینەوە” دەکەن

10:50 هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

سەرکردەکانى حەشدى شەعبى هۆشدارى توند دەدەنە ئەوانەى دەیانەوێت زیان بە عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئاینى لە نەجەف بگەیەنن و دەڵێن، دەستى ئەوانە دەبڕنەوە کە دەیانەوێت ئەو کارە بکەن.

.

شەوی چوارشەممە بەشێوەیەکی لەناکاو دۆخی خۆپیشاندانەکانی نەجەف گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شارەکە و سوتاندیان و دواتریش هێزە ئەمنییەکان بەتوندی ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران بونەوە و بەهۆەی تەقە هێزە ئەمنییەکانیشەوە 12 کەس کوژران و نزیکەی 100 کەسیش بریندار بون.

.

دواتر لە بەشێک لە میدیاکانی عێراق و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوە بڵاوبوەوە کە هەوڵی ئەوە هەبوە لەنێو خۆپیشاندەرانەوە هێرش بکرێتە سەر ماڵی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و هەر هەمان شەویش قەیس خەز عەلی ئەمینداری میلیشیاکانی عەسائیبی ئەهلی حەق بە یاوەری هێزێکی زۆر چووە شارەکە.

.

قەیس خەز عەلی دەربارەی ئەو هەڕەشانەی کە کراون بۆ هێرشکردنە سەر ماڵی سیستانی تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتى “هەر کەسێک بیر بکاتەوە لەوەی کە دەتوانێت زەرەر لە مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق بدات، خەیاڵی خاوە و ناتوانێت ئەو کارە بکات”.

.

هەروەها، ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند “دەستی هەر کەسێ دەبڕین کە بیەوێت نزیک بێتەوە لە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵا”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “تەواوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ژێر فەرمانی مەرجەعیەتی ئاینیدان و هەر فەرمانێک بکرێت پێیان ئەوان ئامادەن”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانى عێراق لەشەوى چوارشەممەوە چونەتە قۆناغێکى نوێوە، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران کونسوڵخانەى ئێرانیان لە نەجەف سوتاند و دواتریش حکومەتى عێراق رێوشوێنى توندى گرتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەران.

.

بەپێی ئامارەکان، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا نزیکەی 500 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 12 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

.

لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە کە بە گەورەترین دادەنرێن لەدواى ڕوخانى ڕژێمەکەى سەدام حوسەین لە ساڵى 2003 ەوە تا ئێستا، سیستانى چەند پەیامێکى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا داواى لە دەسەڵاتداران کردووە مافەکانى خۆپیشاندەران جێبەجێبکەن و بەهێز ڕوبەڕوویان نەبنەوە، هەروەها پشتیوانى لە هەوڵەکان کردووە بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل