fbpx
Shadow Shadow

"پرسی دارایی هەرێم تاووتوێ دەکرێت"

بەرهەم ساڵح گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە پێشوازى لێکرا

17:33 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق گەیشتە هەولێرى پایتەخت و لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا، وەزیرى دارایی عێراقیش لە شاندەکەى سەرۆککۆمارە و بڕیارە پرسە داراییەکان لەگەڵ هەرێم تاووتوێ بکەن.

,

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق بە سەردانێک لەگەڵ شاندێکیدا گەیشتنە هەرێمى کوردستان، لە هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا.

,

بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، فوئاد حسێن، وەزیرى دارایی عێراق لە گەڵ شاندەکەى عێراقدایە، بڕیاریشە پرسە داراییەکانى هەرێم و بەغداد تاووتوێ بکرێن.

,

ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: “بڕیاربوو شاندێکى باڵاى هەرێم بچێتە بەغداد، بەڵام وەزیرى دارایی عێراق لەم شاندەدایە و هاتوەتە هەرێم، بڕیاریشە هەردوو وەزیرى دارایی و پلاندانانى هەرێم شایستە داراییەکان و ڕوئیای دارایی هەرێم بخەنە بەردەم شاندەکەى بەغداد”.

,

لە ئێستادا پەرلەمانتارانى کورد لە عێراق و چاودێران پێیان وایە، هەرێمى کوردستان دەبێت پەلە بکات لە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق بەر لەوەى پرۆژەیاساى بودجەى عێراق بچێتە پەرلەمان.

,

,

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل