fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح کار بۆ پرۆژەیاسایەک دەکات بۆ دووبارە بونیادنانەوەى سیستمى هەڵبژاردنى عێراق

19:39 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق، پرۆژەیاساى هەڵبژاردنەکانى عێراقى بە ئامادەبوونى نەتەوەیەکگرتووەکان تاووتوێکرد، بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، پرۆژەکە ناوەندێک دەبێت بۆ چاکسازیی سیاسی و ئابورى لە عێراق.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوسینگەى سەرۆککۆمارى عێراق دەریکردووە، ئاماژە بەوەکراوە: “سەرۆككۆمار لەمیانی ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەیەدا لە كۆشكی سەلام بۆ تاووتوێكردن پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان، ئاماژەی كرد بە پێویستی دانانی وادەیەكی دیاریكراو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەكە كە بریتیە لە جێبەجێکردنی داواكاری ڕاستەقینەی سیاسی و میلی”.

,

لەبارەى جێبەجێکردنى پرۆژەیاساکە، بەرهەم ساڵح داواى کردووە، هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەکان بکرێت لە ڕوی تەكنیكی و سودبینین لە شارەزایی و ئەزمونیان لەو بوارە بۆ رێگریكردن لە “ساختەكردن و پێچ و پەنا” بەجۆرێك كە كاریگەری نەكاتە سەر سەروەری و بریاری نیشتمانی.

,

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە سەرۆککۆمارى عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو: “نیشتمان دەكەوێتە كەنارێكی ئارام ئەگەر بێتو ئەو یاسایە لە ئاست داواكاری و ڕوانینەكانی هاوڵاتییاندا بێت”.

,

لەبارەى پرۆژەیاساکەوە، بەرهەم ساڵح دووپاتیكردووەتەوە، پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان، ناوندێكی بنەرەتییە بۆ چاكسازی سیاسی و ئابوری لە وڵاتدا.

,

لە پرۆژەیاساکەدا نوێنەرایەتییەكی دادپەروەرانە بۆ هەموو پێكهاتەكان لە خۆ بگرێت، گرنگی بدات بە بەدیهێنانی داواكارییە ڕەواكانی گەل، بۆیە پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەكان پێویستە بەدوور بێت لە هەر جۆرە جیاكارییەك، وەک بەرهەم ساڵح ئاماژەى پێکردووە.

,

ڕاگەیەندراوەکە باسیلەوەشکردووە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا کە تاووتوێی پرۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان کراوە، نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووکان و زانكۆ و سەندیكا و یەكێتییە پیشەییەكان ئامادەی بوون، دیالۆگ و گفتوگۆیەكی چڕوپڕ لەنێوان ئامادەبووان بەڕێوەچوە بۆ دەوڵەمەندكردنی پرۆژەیاساكە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل