fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح چەند داوایەک ئاڕاستەی سەرۆک فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق دەکات

21:00 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆماری عێراق داوای لە سەرۆکى فراکسیۆنەکانی پەرلەمانى عێراقى کردووە، پابەند بن بەو کاتەی کە دەستور دیاریکردووە بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق.

,

ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە شاری بەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە سەرۆکانى چەند فراکسیۆنێکى پەرلەمانی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاووتێکرد و ژمارەیەک داواکاریشی ئاڕاستەیان کردووە.

,

بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەکەدا داوای لە سەرۆکى فراکسیۆنەکان کردووە “پابەندبن بەو کاتە دەستورییەی بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریکراوە کە جێگای ڕەزامەندی گەلی عێراق بێت”.

,

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى وسینگەی سەرۆککۆمارى عێراق، بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە: “دەبێت کاندیدی سەرۆکی حکومەتی کاتی، کەسێکی نیشتمانی و لێھاتو بێت، کە جێگای ڕەزامەندی گەلی عێراق بێت و توانای جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی ھەبێت، بۆ ئەوەی ڕابسپێردرێت تا ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێگەرد، بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکان بە جۆرێک نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانەی گەل و خواستەکانی بکات”.

,

بەرهەم ساڵح جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت توندووتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بوەستێندرێت لەجێی ئەوە ڕوبەڕوی سەرپێچیکارانی یاسا ببنەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل