Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: چاوەڕێ دەکەین کاک مەسعود هاوکاربێت بۆ ساڕێژی برینەکانی ناوخۆ

12:42 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوەى لە مەسعود بارزانی هەیە کە هاوکار بێت بۆ سارێژی برینەکانی ناوخۆ و پێکهاتنی زیاتری لایەنەکان.

بەرهەم ساڵح لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە سەرۆکى نوێی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی ئەزمونێکى زۆری لە کاری دیبلۆماسی و حکومڕانی هەیە و چاوەڕێ دەکەن کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن و حکومەتى بەغداش بە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەوە پشتگیری دەکەن.

وتیشى، پێویستە ئەرکی حکومەتى هەرێم خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک بێت و چارەسەرکردنی کێشەکانى هەرێم و پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا بێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆڵی مەسعود بارزانی وەک یەکەم سەرۆکی هەرێم بەرز دەنرخێنین و هەروەها سوپاسی جێگری سەرۆکی هەرێم کۆسرەت رەسوڵ دەکات.

ئاماژەى بەوەشکرد، پاراستنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا ئەرکی گەورەیانە و هەوڵی دوورخستەنەوەی وڵات بدەن لە سەنگەربەندییەکانی ناوچەکە چونکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئەو هەموو شەڕ و ئاژاوایە پیویستی بە ئاشتی هەیە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل