fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: پێویستە دەست بخەینە نێو دەست بۆ چاککردنەوەى برینەکانى عێراق

21:13 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق لە وتارێکیدا لەبارەى دۆخى ئێستاى عێراق و خۆپیشاندانەکان وتى، بەهەدەردانى خوێن کارێکى ئازار بەخش بو، داواشى کرد دەست لەناو دەست برینەکانى عێراق چارەسەر بکرێنەوە.

,

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە وتارێکیدا لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق ڕایگەیاند: “ئەوانەى داواى مافى خۆیان کردووە عێراقین، ئەوانەى پارێزگارییان لە دامەزراوەکانى حکومەت کردووە عێراقین، پێویستە دەست لەناو دەست برینەکانى عێراق چارەسەر بکەین”.

,

سەرۆککۆمارى عێراق وتیشی: “دەستەڵاتدارانى عێراق فەرمانى تەقەکردنیان دەرنەکردووە، بەهەدەردانى خوێنیش کارێکى ئازار بەخش بو، پێویست ناکات بگەینە ئەو قۆناغەى خوێنى گەنجەکانمان ببینین لە شەقامەکان”.

,

بەرهەم ساڵح ئاماژەى بەوەشکرد، گەندەڵى دارایی و کارگێڕى لە عێراق بوونەتە هۆى ئەوەى عێراق پێشنەکەوێت، هەروەها پشکپشکێنەى حیزبى واى کردووە ئەم دۆخەى ئێستاى عێراق جێنەهێڵڕێت و وڵاتەکە پێش نەکەوێت.

,

لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا، سەرۆککۆمارى عێراق وتی، ئەوانەى دژى خۆپیشاندەران وەستاونەتەوە دووژمنى نیشتیمانن، دەبێت لیژنەیەک پێکبهێندرێت بۆ ئەوەى ڕێوشوێنى توند بگیرێتەبەر دژ بەوانەى توندووتیژییان دژ بە خۆپیشاندەران ئەنجامداوە.

,

هەروەها سەرۆککۆمارى عێراق دستپێشخەرییەکى بۆ چارەسەرکردنى دۆخى عێراق خستەڕو، کە لە چەند خاڵێک پێکهاتبو، دیارترینیان “کردنەوەى دۆسییە بۆ دادگاییکردنى ئەوانەى توندووتیژییان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، هەروەها دروستکردنى لیژنەیەک لە شارەزایانى بێلایەن بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کۆببنەوە و گوێیان لێبگرن”.

,

لە بەشێکى دیکەى دەستپێشخەرییەکەیدا، بەرهەم ساڵح وتى: “پاڵپشتى کردن لە هەموارکردنەوەیەکى وزارى دیار بۆ بەرەوپێشبردنى ئەداى حکومەت بەتایبەت لەبوارى خزمەتگوزاری”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل