fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح پشتیوانى خۆى بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر دەربڕى

16:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە کۆشکى سەلام لە بەغداد، سەرۆککۆمارى عێراق پێشوازى لە پارێزگارى سلێمانى کردووە، بەرهەم ساڵح پشتیوانى خۆى دەبڕیوە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى خزمەتگوزارى پارێزگاى سلێمانى.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمار، ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە کۆشکى سەلام پێشوازى لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى کردووە، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی کارگێری و خزمەتگوزاری شاری سلێمانی کراوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە هاتووە: “جەخت لە گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاوڵاتییانی شاری سلێمانی، ھەروەھا جەخت لە بەدواداچوون و تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری سلێمانی کرایەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە ھاوڵاتییانی ئەو پارێزگایە بکات”.

.

ئاماژە بەوشکراوە، سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ھەلی کار و باشکردنی بژێوی ژیان بۆ خەڵکی سلێمانی، بەرهەم ساڵح پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پارێزگار و شاری سلێمانی دەربڕى.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل