fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى: بەردەوامى بە گفتوگۆ بدرێت بۆ چارەسەرى کێشەکان

08:52 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس كورد-

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە و جەختیان لەبەردەوامیدان بە گفتوگۆ کردەوە بۆ چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق و ماددەى (140) و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆ و توندڕەوى کردووە.

.

هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە پێویستە کێشەکان لەسەر بنەماى دەستور چارەسەر بکرێن.

.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق و هێزە عێراقییەکان و کارى پێکەوەییان و یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کراوەتەوە.

.

ئێوارەى دوێنێ، 17ى ئەیلولى 2019، بەرهەم ساڵح بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل