fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى ڕێککەوتن لەسەر لێپێچینەوە لەوانەى تێوەگلاون لە توندوتیژیی

14:22 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر لێپێچینەوە لەوانەى تێوەگلاون لە توندوتیژیی.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019 ، کۆبوونەتەوە و تەئکیدیان کردەوە لەسەر لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تێوەگلاوەن لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران.

.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە پێویستیان زانیوە داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران بەدیبهێنرێن و کە زامنی ژیانێکی شکۆمەندانە بکات بۆ گەنجان و ھاووڵاتییان.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە “بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى جەختیان لە پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەلامەتی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکان کردووەتەوە، بۆ ڕێگریکردن لەو تاوانبارانەی کە دەستڕێژی گولەیان کردووە بە ناو ئاپۆڕای خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا”.

.

هەروەها گفتوگۆیان کردووە لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ رووداوەکانی ئەم دواییە، کە زامنی بەرژەوەندی گشتی و ئارامی وڵات بکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل