fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە

23:38 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە.

.

بەپێی ئاژانسى (واع) ى فەرمى عێراق، بەرهەم ساڵح لەکۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، عێراق سەرکەوتنى گەورەى بەسەر تیرۆردا بەدەستهێناوە و دوبارە ناوچەکان نۆژەندەکەنەوە.

.

جەختیشیکردووەتەوە “عێراق بەرپرسە لە پارێزگاریکردن لە خاک و سەروەریی”.

.

لاى خۆیەوە ترەمپ ڕایگەیاندووە، بنەبڕکردنى داعش دەسکەوتێکى گەورەیە و پەیوەندى ئەمریکا لەگەڵ عێراق درێژمەودایە.

.

بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێكی عێراق، بەشداریکرد لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.

.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، بەرھەم ساڵح وتاری عێراق لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و تێڕوانینی عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی  ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێشکەش بکات.

بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل