fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان بە تەلەفۆن تاوتوێی “دۆخی عێراقیان” کرد

14:23 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی بە بەرهەم ساڵحەوە کرد و ڕایانگەیاند کە نابێت “عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ناکۆکییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان”.

.

ئەمڕۆ شەممە، 4ی کانونی دووەمی 2019، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقەوە کرد.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتى کۆماری عێراق، هەردوولا تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکەیان کردووە و ڕێگاکانى بەرەوپێشبردنی پەیوەندیە دووقۆڵییەکانیشیان گفتوگۆکردووە.

.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردووەتەوە لە “پشتگیری بۆ یەکێتی و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق و ڕێگری لە کردنی عێراق بە گۆڕەپانی ناکۆکییە هەرێم و نێودەوڵەتییەکان.”

.

دەشڵێت، سەرۆککۆماری تورکیا سور بووە لەسەر “کاراکردنی ڕۆڵی دەزگا نیشتمانییە عێراقییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.”

.

هاوکات بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر “سوربوونی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا.”

.

بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە هەردوولا “هاوکاری هەرێمی و نێودەوڵەتی یەکتر بکەن لەپێناو چارەسەری قەیران و کێشەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل