fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: هێرشەکانى تورکیا بۆ ناو سوریا پێشهاتێکى مەترسیدارە

22:50 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆمارى عێراق لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باکورى سوریا ڕایگەیاند، هێرشى سەربازى توکیا بۆ ناو سوریا پێشهاتێکى مەترسیدارە.

,

بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە تویتێکیدا لەبارەى هێرشەکانى تورکیا دەڵێت: “هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا ‎پێشهاتێکى مەترسیدارە و دەبێتە هۆكاری مەینەتی مرۆڤایەتی و بەهێزكردنی گروپە تێرۆریستییەكان”.

,

سەرۆککۆمارى عێراق وتیشی، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ یەكگرتوو بێت بۆ ڕێگری لەم كارەساتە و بۆ پشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی هەموو سورییەكان، بە كوردەوە، بۆ ئاشتی و كەرامەت و ئاسایش.

,

وتەکانى بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆمارى عێراق، لەکاتێکدایە، لە وڵاتانى عەرەبى تا ئێستا تەنها سعودیە و میسر دژى ئەو لەشکرکێشییەى تورکیا هاتوەنەتە دەنگ.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل