fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکان ئاشکرا دەکات

بەرهەم ساڵح لەگەڵ خۆپیشاندەرانى بەغداد کۆبوەتەوە

22:00 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، لەگەڵ خۆپیشاندەران و چالاکوانانى بەغداد کۆبوەتەوە، لەبارەى تایبەتمەندییەکانى ئەو کەسەى بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ دیاری دەکرێت لێی پرسیون.

,

چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار ئەوەیان بۆ ناس کورد ئاشکراکردووە، لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بەرهەم ساڵح لەگەڵ خۆپیشاندەران و چالاکوانانى بەغداد کۆبوەتەوە و ڕاوێژى پێکردوون لەبارەى ئەوەى، “پێویستە چ مەرجێک لەو کەسەدا هەبێت کە وەک سەرۆکوەزیرانى نوێ دیاریدەکرێت؟”.

,

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە: “بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوانەى لەگەڵ خۆپیشاندەرادا، دوایین پێشهاتەکانى تاووتوێکردووە، دەرئەنجامى کۆبوونەوە سیاسییەکانیشی بۆ ڕونکردوونەتەوە”.

,

لەو کۆبوونەوانەیدا، بەرهەم ساڵح، بە وردى گوێی لە بۆچونى خۆپیشاندەران و چالاکوانان گرتوە، بەتایبەت لەو خاڵەى کە باس لە تایبەتمەندییەکانى ئەو کەسە دەکات وەک سەرۆکوەزیرانى نوێ دیاری بکرێت، وەک سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە.

,

بەرهەم ساڵح لەم چەند ڕۆژەى دواییدا، چەندین دیدارى لەگەڵ کەسایەتى و لایەنە سیاسییەکانى عێراق هەبوە، تەنانەت بەشێک لە نوێنەرانى وڵاتان لەبارەى بارودۆخى عێراقەوە سەردانى کۆشکى سەلامیان کردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل