fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: عێراق ڕوبەڕوی “ئاڵنگاری مەترسیدار” دەبێتەوە

22:53 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێیوایە “هەڵکوتانەسەر باڵوێزخانەکان پێشێلی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و بە زیان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی عێراق” ناوی دەبات.

.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “عێراق ڕوبەڕوی ئاڵنگاری مەترسیداربووەتەوە لەسەر ئاستی ئەمنی و سەروەری و داهاتووی گەلەکەى، هەوڵی هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکاش لە بەغدا دەرچوونە لە چوارچێوە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کە حکومەتى عێراق پێوەی پابەندە.”

.

بەرهەم ساڵح جەحتیکردووەتەوە کە “خۆپیشاندانی هێمنانە مافێکی ڕەوا و یاسایی هاووڵاتیانە، بەڵام بە ئامانجگرتنی باڵوێزخانەی وڵاتان دژی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و لە زیانی عێراقە”

.

سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت کە “ئەرکی ئێمە و هێزە ئەمنییەکانە کە دیبلۆماتکارە بیانییەکان و نوێنەری وڵاتان لە عێراق بپارێزین، بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین لە باڵوێزخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان دوربکەونەوە و دۆخەکە خراپتر نەکەن”.

.

بەرهەم ساڵح لە کۆتاییدا دەڵێت کە “ئەوان جەختدەکەنەوە لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان کە بە توندی ڕوبەڕوی هەر هێرش و دەستدرێژییەک دەبنەوە بۆسەر باڵوێزخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان و یاساش بە توندترین شێوە ئەو کەسانە سزا دەدات کە ئەو کارە دەکەن”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل