fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح سێ پەیامى گەیاندووەتە هەرێم.. ناس کورد ناوەڕۆکەکانیان ئاشکرادەکات [تایبەت]

11:38 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمى کوردستان سێ پەیامى هەڵگرتووە و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم تاوتوێى کردووە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر چارەسەرى کێشەکان، پێش ئەوەى بودجەى 2020ى عێراق ئامادە بکرێت.

.

ئێوارەى دوێنێ سێ شەممە 17ى ئەیلولى 2019 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە هەرێمى کوردستان بەجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم و مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆبووەوە.

.

تەوەرى کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە پرسی دانوستانەکانى هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بەچارەسەر، لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە ناویاندا نەوت و بودجە.

.

ناوەڕۆکى سێ پەیامەکەى بەرهەم ساڵح

article image

پێش سەردانەکەى، بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق کۆبووەتەوە، بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسانە و سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان.

.

جەمال کۆچەر سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو کە بەشدارى کۆبوونەوەکە بووە بۆ ناس کورد-ى ئاشکراکرد، بەرهەم ساڵح سێ پەیامى پێبووە، تا بتوانرێت چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.

.

رونیشیکردەوە “پەیامى یەکەم تایبەت بووە بەوەى سەرۆک کۆمار نێوەندگیریی دەکات و نامەکانى هەرێم و بەغدا بەیەکترى دەگەیەنێت، بەتایبەت کە لەبەغدا تەشەنوجێک دروستبووە کە پێویست ناکات پێشوازى لە وەفدى هەرێم بکرێت”.

.

وتیشى “پەیامى دووەم ئەوەیە لانى کەم هەرێم دوو مانگى کۆتایی ئەمساڵ پابەند بێت بە رادەستکردنى نەوت بە بەغدا، بۆ ئەوەى بودجەى ساڵى داهاتوو بەبێ کورد تێنەپەڕێت”.

.

بەوتەى جەمال کۆچەر، پەیامى سێ یەم ئەوەیە چوارچێوەیەک دابنرێت بۆ کارى فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا تا بتوانن پێکەوە زیاتر هەماهەنگى بکەن لەسەر پرسەکان.

.

پێشیوایە، گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکان نزیک نییە، “چونکە کێشەکان قوڵن و زۆر لایەنى دیکە هاتونەتە ناو کێشەکانەوە”.

 

ئاماژەى باش و خراپ

article image

سەردانەکەى بەرهەم ساڵح لەکاتێکدایە، کەمتر لەمانگێک لەبەردەم هەرێم و بەغدا هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکان، پێش ئەوەى حکومەتى عێراق پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتوو رەوانەى پەرلەمان بکات بەمەبەستى پەسەندکردنى.

.

کوردستان سێوکانى راوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق بە ناس کورد-ى راگەیاند “بەگشتى هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق رۆڵى ئیجابى سەرەکى دەبینن بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا، هەر ئەوانیش تا ئێستا دۆخەکەیان راگرتووە”.

.

وتیشى “عادل عەبدولمەهدى کە دۆستى کوردە ئێستا لە مەوقیفێکى ئیحراجدایە لەناو شەقامى عەرەبیدا، بەو پێیەى موچەى فەرمانبەران دەنێرێت لەکاتێکدا هەرێم نەوتى رادەستنەکردووە”.

.

بەوتەى سێوکانى، سەردانى سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ هەرێم هەم ئاماژەیەکى باشە، هەم ئاماژەیەکى خراپە، باشییەکەى ئەوەیە دوو سەرۆکایەتى گەورەى عێراق نێوەندگیریی دەکەن بۆ چارەسەرى کێشەکان، خراپییەکەشى ئەوەیە پێدەچێت فشارەکان لەسەر عادل عەبدولمەهدى ئەوەندە زۆر بوبێت، کە پێویستیکردووە ئەوان سەردانى هەرێم بکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

.

جەختیشیکردەوە، “هەرێمى کوردستان نابێت ئەو موجازەفەیە بکات و ئەم چەند مانگەى ماوە نەوتەکەى تەسلیم نەکات، چونکە کەس گومانى ئەوەى نییە کە ئەگەر هەرێم ئەوە نەکات بەبێ کورد بودجەى ساڵى داهاتوو تێدەپەڕێنرێت”.

.

پابەندبوونى یەکجارى کورد

بەرهەم ساڵح سێ پەیامى گەیاندووەتە هەرێم.. ناس کورد ناوەڕۆکەکانیان ئاشکرادەکات [تایبەت]

 

گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بە چارەسەرى کێشەکان، تا ئێستا نەگەیشتوون بە ئەنجام، هەرچەندە هەردوولا چەند جارێک جەختیان کردووەتەوە کە دانوستانەکانیان “ئەرێنین”.

.

سەلیم شوشکەیی سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق پێیوایە، ئامانج لەسەردانەکەى سەرۆک کۆمارى عێراق، چۆنیەتى خۆئامادەکردنە بۆ ئەوەى پشکى کورد لە بودجەى 2020 جێگیربکرێت.

.

وتیشى “ئامانجێکى دیکەى سەردانەکە رازیکردنى بەرپرسانى هەرێمە بۆ ئەوەى بەیەکجارى پابەندبن بە رادەستکردنى نەوت بە بەغدا”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل