fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح: دەستێوەردانی دەرەکی لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق ڕەتدەکەینەوە

13:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردەوە لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی ئێستای عێراق “بە ڕێزگرتن لە ئیرادەى گەل بۆ چاکسازی.”

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق وتی، “هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق ڕەتدەکەینەوە”.

.

ئەوە یەکەم لێدوانی سەرۆککۆماری عێراقە دوای ڕەتکردنەوەى ئەسعەد عیدانی، چوارەم بەربژێری هاوپەیمانی بینای شیعەکان بۆ سەرۆکوەزیران و هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکە کە ئەگەر بەربژێر بە دڵی گەل و خۆپیشاندەران نەبێت قبوڵی ناکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل