Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح دەربارەی گرژییەکانی ناوچەکە بەجیا لەگەڵ ئەمریکی و ئێرانییەکاندا کۆبوەوە

20:24 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەی جیاوازی لەگەڵ هەردوو باڵیۆزی ئەمریکا و ئێران لە عێراق ئەنجامدا، ڕاوێژکارێکیشی دەڵێت، جەخت لەوە کراوەتەوە کە عێراق نابێتە بەشێك لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

,

حەسەن جیهاد، ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەى چاوپێکەوتنەکانى ئەمڕۆى سەرۆککۆمار لەگەڵ لایەنە ئێرانى و ئەمریکییەکان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2019 بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار پێشوازی کرد لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری”.

,

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆککۆماری عێراق کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار جەختی لەوە کردەوە، کە عێراق نابێتە بەشێک لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و لایەنگیری هیچ لایەکیان ناکات.

,

حەسەن جیهاد ڕوونیشیکردەوە، هەموو لایەنە عێراقییەکان بە شیعەکانیشەوە، پشتگیری لەو سیاسەتە دەکەن، کە عێڕاق بەهیچ شێوەیەک نەبێتە بەشێک لە کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

,

لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ، بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق، حەسەن جیهاد ڕایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پێویستی کۆتایی هێنان بە ته‌نگه‌ژه‌كانی ناوچه‌كه بە گفتوگۆ‌ كرایه‌وه‌، لە پێناو بەدیھێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە.

,

لە بەشێکى دیکەى ئەو کۆبوونەوانە، باس لە پەیوەندیی و هەماهەنگییەکانى نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە کراوەتەوە.

,

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل