fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح داوای پێداچوونەوە بە دەستوردا دەکات

20:48 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

لەساڵیادى پڕۆسەى دەنگدان بۆ دەستورى عێراق، سەرۆک کۆماری عێراق بەفەرمی داوای پێداچونەوە بە دەستوردا دەکات.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2019، چواردە ساڵی تەواو تێپەڕ دەبێت بەسەر دەنگدان بەدەستوری عێراق دوای ڕوخاندنی ڕژیمی بەعس لەساڵی 2003.

.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە “ئەمڕۆ چواردە ساڵ تیپەڕ دەبێت بەسەر ئەو ڕۆژەی کە عێراقییەکان دەنگیان بە دەستورێکی نوێدا و بەدەنگی خۆیان داوای گۆڕانکاریی و دەستورێکی نوێیان بۆ وڵاتەکەیان کرد”.

.

ئاماژەی بەوەشداوە “عێراقییەکان پەیمانێکی کۆمەڵایەتییان بەرجەستە کرد و دەوڵەتێکى دیموکراتی فیدڕاڵیان دامەزراند، بەڕێگەیەکی ئاشتی و لەڕێگای سندوقی دەنگدانەوە و قۆرخکاریی دەسەڵاتیان ڕەتکردەوە”.

.

سەرۆک کۆماری عێراق باسى لەوەکردووە “ئەمڕۆ دوای 14 ساڵ لەچەسپاندنی دەستور، لەسەرمان پێویستە کە بەرکەوتەکانی دەستور جێبەجێ بکەین و لەدەستور لانەدەین و جێبەجی بکەین و چاکسازیی بکەین”.

.

جەختیشیکردووەتەوە، هەروەها دەبێت لەسەر بنەمای گفتوگۆیەکی نیشتیمانی بەدەستوردا بچنەوە بەپێی میکانیزمە دەیموکراسیی و دەستورییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەڕێوەبردنی وڵات، بنیاتنانەوەی حوکمداریی ڕەشید و ڕەوان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان مافیان پارێزراو بێت  و لەژیانیکی خۆشدا بژین.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل