fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح داواى راگرتنى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەکات

20:35 شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا دەکات، ڕێکاری بەپەلە بگرنە بەر بۆ ڕاگرتنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان، جەختیش لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە، دەکاتەوە.

.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک  کۆمار “ئەمڕۆ (شەممە، 12ى تشرینی یەکەمى 2019 ) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتی رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوتوێی پێشهاتە مەترسیدارەکانی لەشکرکێشییەکەى تورکیاى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کردووە و نیگەرانی خۆشی نیشانداوە لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لە ناوچەکەدا بە جۆرێک ئەگەری زۆری هەیە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ ڕێکخراوە  تیرۆرستییەکان بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی خۆیان  و هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی جیهانی.

.

هاوکات هەر ئەمڕۆ (شەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی  تەلەفۆنێدا لەگەڵ ڤێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا،  داوایکرد یەکێتی ئەوروپا و ئەندامانی ناو ئەو یەکێتییە کاربکەن بۆ گرتنە بەری ڕێکاری بەپەلە بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناو خاکی سوریا و چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ وڕێگە چارەی ئاشتیانە.

.

هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بە گرنگی زانیوە  یەکێتی ئەوروپا کار بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەکانی هاووڵاتییانی سوریا، بە جۆرێک مافەکانیان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لەو وڵاتە فەراهەم بکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل