fbpx
Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد[وێنە]

21:28 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە شارى هەولێر رێوڕەسمێکى بۆ خەڵاتکردنى خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی، ئەنجامدا.

.

لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە “ئەمڕۆ (پێنجشەممە) 19ى ئەیلولى 2019) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لە شاری ھەولێر خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد”.

 

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە میانی مەراسیمێکدا کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خەڵاتکردنی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ئامادەیی ئەنجامی دابوو، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق وتەیەکی پێشکەش بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان کرد و ڕایگەیاند، کە زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە شاری ھەولێری ئازیز بەدیدەنیتان شاد دەبم و بەشداری خۆشی و شادی ئەم سەرکەوتنەتان دەکەم، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی خۆتان و کەسوکارتان دەکەم.

.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆک کۆمار وتوویەتى : سەرکەوتنی ئێوە بۆ خۆتان و کەسوکارتان و ئایندەی وڵاتەکەشمان گرنگە، بۆیە داواتان لێدەکەم کە جێ دەستان لە بوژاندنەوە و بونیادنانەوەی وڵات دیار و پرشنگدار بێت، دڵنیاشم ھەر وا دەبێت.

.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، سەرۆک کۆمارى عێراق لە پێویستى زانیوە حکومەت گرنگی زیاتر بە باشکردنی پرۆگرامی خوێندن بدات و ھەوڵەکانی چر بکاتەوە لە پێناو دابینکردنی پێداویستی خوێندن و خوێندکاران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل