Shadow Shadow

بەرهەم ساڵح خوێندکارە یەکەمەکانى عێراقى خەڵات کرد

18:51 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح خەڵاتى خوێندکارە یەکەمەکانى عێراقى کرد و لەمیانى ئاهەنگێکدا ڕایگەیاند، سەرکەوتنى ئەو خوێندکارانە بۆ ئایندەى عێراق گرنگە.

.

بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی لە گشت پارێزگاکانی عێراق کرد، لەمیانی ئاھەنگێکیشدا کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خەڵاتکردنی ئەو خوێندکارانە ئەنجامی دابوو، بەرھەم ساڵح ڕایگەیاند: “ئەگەر ھەر وڵاتێکی دیکە بەو ئەزمونە تاڵەی عێراقدا تێپەڕ ببووایە ھەرەسی دەھێنا”.

.

ھەر لە ئاھەنگەکەدا، بەرهەم ساڵح خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە دیداری ئەو خوێندکارە سەرکەوتوانە، پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە خوێندکاران و کەسوکار و گەلی عێراقیش کرد.

.

سەرۆککۆمارى عێراق لەمیانى وتەکەیدا وتیشی: “ئەم سەرکەوتنەی ئێوە نەک تەنھا بۆ ئێوە و کەسوکارتان بەڵکو بۆ ئایندەی وڵاتەکەشمان گرنگ و پێویستە، کە لە دۆخێکی ناجۆر و سەختدا بەدەست ھێنانی سەرکەوتن مایەی شانازی گەورەیە بۆ گشت خەڵکی عێراق و بۆ منیش وەک سەرۆککۆمار”.

.

“ئەو ڕەوشە ناھەموارەی کە عێراقی پێدا تێپەڕی لە رابردوودا لە ستەم و زۆرداری و بۆردومانی کیمیایی و گۆڕی بەکۆمەڵ و ھەڵمەتەکانی جینۆساید تا دوایی.. وڵاتەکەمانی بەرەو ماڵوێرانی جەنگ و گەمارۆ برد و بووە ھۆکاری ئەم دۆخە خراپەی ئێستا لە پرۆسەی خوێندن و پەروەردە و فێرکردن و خزمەتگوزارییەکان”، بەرهەم ساڵح واى وت.

.

ڕوى لە خوێندکارەکان کرد و ئاماژەی بەوەشکرد: “ھاوڵاتییانی عێراق شایەنی باشترینن، ئەو دەستکەوتانەی کە ئەمڕۆ بەدەستھاتوون زادەی قوربانی دانی خانەوادە و دایک و باوکتانن کە لە پێناو سەرکەوتنی ئێوەدا بەخشیویانە، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە ھەلی ئەوەتان بۆ بڕەخسێت، کە شایستەی گەلی عێراق بێت”.

.

بەرهەم ساڵح نەیشاردەوە کە مەترسی لەسەر عێراق هێشتا بوونى هەیە و وتى: “مەترسییەکانی سەر بارودۆخی وڵاتەکەمان کەم نییە، دەشزانم دۆخی خوێندنگەکانیش جێگای قبوڵکردن نییە، بەڵام متمانەمان بە حکومەتەکەمان ھەیە، کە ھەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردە و فێرکردن دەدات”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل